زاری كرمانجی-خەلیفان
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی 4ی 2024 هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە یاوەری قایمقامی قەزای خەلیفان مەغدید عەریف ئەحمەد، بۆ مەبەستی ئاگاداربوون لە جێبەجێکردنی کاروباری پرۆژەکانی قەزای خەلیفان و بەدواداچوون بۆ بەربەستەکانی بەردەمییان، سەردانی پرۆژەی دووسایدی(سپیلک – خەلیفان) لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرد.
گووتیشی” سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوای خستنەڕووی پێشنیازەکانی، تیمەکانی ئەندازەی کۆمپانیای جێبەجێکاری راسپارد، بۆ چۆنیەتی دیزاینکردنی دەروازەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زیادکردنی ڕووبەڕی سەوزایی و دوورگەی ناوەڕاستی شەقامی دوو سایتی سپیلک-خەلیفان و دووڕیانی سپیلک – بارزان.
هەر لە میانەی سەردانەکەیدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەری ئاوی سۆران و بەڕێوەبەی رێگاوبانی سۆران، پرۆژەیەکی وەبەرهێنان-ی گەشتیاری بەسەرکرایەوە.
دواتر سەردانی بەشی دووەمی پڕۆژەی دووساید و کەمەربەندیی قەزای خەلیفان کرد.