شەهلا سۆفی-زاری کرمانجی:
وەرزشکردن تەندروستت دەکات و گومانی تێدا نییە. تەنانەت کەس گومانی لەوەش نییە کە وەرزشکردن و ڕاکردن چێژ و دڵخۆشی بەدوای خۆیدا دەهێنێت. بەڵام بۆچی ڕاکردن زۆر خۆشە؟ بۆچی دەڵێن ڕاکردن جیهان دەکاتە شوێنێکی خۆشتر بۆ ژیان؟
زاناکان چەندین لێکۆڵینەوەیان لەسەر وەرزشی دوو کەس کردووە. ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات کە ڕاکردن میکانیزمێک لە جەستەدا دروست دەکات کە سەبر و دڵخۆشی و خۆشحاڵی و وروژاندن زیاد دەکات.
ڕاکردن بە تایبەت ئەگەر درێژ بێت دەبێتە هۆی زیادبوونی توانای بەرگەگرتن. ئەم پرۆسەیە وامان لێدەکات بەرگەگرتنی جەستەیی و دەروونی بەرزمان هەبێت، لە ئەنجامدا سەبر و لێبوردەییمان لە بەرامبەر کێشەکاندا زیاد دەکات.
یەکێک لە گرنگترین سوودە دەروونییەکانی ڕاکردن زیادکردنی متمانە بەخۆبوونە، بە سەبر و پراکتیزەکردن فێر دەبین مەودا و کاتەکانی درێژتر ڕابکەین و ئەو سنوورانە ببڕین کە مێشکمان بۆ جەستەمان دروستی کردووە و ڕەهەندێکی نوێ لە خۆمان بدۆزینەوە.
ڕاکردن هۆرمۆنی دڵخۆشکەر وەک ئەندۆرفین دەردەدات، هەر بۆیە زۆرجار هەست بە دڵخۆشی و خۆشحاڵی دەکەین دوای ڕاکردن. هەروەها ئەندۆرفین بە ئازارشکێن یان مۆرفینی سروشتی لەش ناسراوە کە لە ڕژێنی هێلکەدان و هیپۆتالاموسی مێشکدا هەیە و دەردانی ئازارەکە کەمدەکاتەوە.
بەپێی توێژینەوەکان پێویستە لانی کەم بۆ ماوەی ٣٠ خولەک ڕابکەیت بۆ ئەوەی بەشی ئەوەندە ئەندۆرفین بەرهەمبهێنیت کە هەستی پێبکەیت. بەڵام کاتێک جەستە دەست دەکات بە دەردانی مادەی ئەندۆرفین، لە نێوان ٤٥ خولەک بۆ ١ کاتژمێر دوای تەواوکردنی وەرزشەکە بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە:euronews