محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ پێش نیوەڕۆی چوارشەممە لە چاڵی لەناوبردن لە بەردەبووکی ناحیەی گەڵاڵە سەر بەقەزای چۆمان، زیاتر لە 12 هەزار 228 مین و پارچەی پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەکانی بەرێوەبەرایەتیمان بەهاوکاری تیمی سەربازی وڵاتی فەڕەنسا لە نێو بردران.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر گووتیشی:“ دوێنێ دانیشتووانانی دەڤەری باڵەکایەتیمان ئاگادار کردنەوە لە ئەگەری دەنگی بەهێزی ئەم تەقینەوەیە تووشی ترس و دڵە راوکێ نەبن.