موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی:
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەێنت، ڕەوانە كردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و هیچ گرفتێكی بۆ دروست نەكراوە .
سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” دوای رێكەوتنی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاردراوە مانگانە موچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت و دەبێت هێز و لایەنە سیاسیەكانی عێراقیش رێز لەو رێكەوتنە بگرن .
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دووپاتی كردەوە، رەوانە كردن و دابەش كردنی مووچەی هەردوو مانگی شوبات و ئاداری فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، ئەوە دەگەینێت كەوا دوای رێكەوتنی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر كراوە.
شێراونی، گووتیشی:” حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی كوردستان، لیستی موچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەكان رەوانەی بەغدا كراوە، دوای وردبینی بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژەی داهاتوو نزیكەی 950 ملیار دینار، وەك مووچەی مانگی 4 رەوانە بكرێت و دوای گەیشتنی پارەكە لەلا یەن وەزارەتی دارایی دەست بەدابەش كردنی موچە دەكرێت”.