مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەمەریكا پێی وایە چین تیكتۆك بۆ سیخوڕیكردن و بردنی زانیاریی تاكە كەسی بەكار دەهێنێت و دهيهوێت بە تەواوی ئەم پلاتفۆرمە لە وڵاتەكەی قەدەخە بكات،
دوێنێ كۆنگرێسی ئەمریكا پرۆژەیاسایەكی پەسەند كرد و ماوەی ساڵێك دەرفەتی بە كۆمپانیای بایتدانسی چینی دا كە خاوەنی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیكتۆكە، تاوەكوو پشكەكانی بفرۆشێت، بەر لەوەی بە یەكجاری ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە لە ئەمەریكا قەدەخە بكرێت.
ئەمڕۆ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دەستبەجێ ڕاگەیاند واژۆ لەسەر ئەو دەقە دەكات كە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەند كراوە.
ئەگەرچی بە زوویی تیكتۆك ئەم تۆمەتانەی ڕەت كردەوە كە دەخرێنە پاڵی و نیگەرانیی خۆشی بە بەرپرسانی ئەمەریكا گەیاند بەوەی قەدەخەكردنی ئەپێك، دەبێتە هۆی پێشێلكردنی ئازادی ڕادەربڕینی 170 ملیۆن ئەمریكی.
كۆمپانیا چینییەكە كە خاوەنداری لە تیكتۆك دەكات، هۆشداری بە ئەمەریكا دەدات لە زیانەكانی داخستن و قەدەخەكردنی تیكتۆك، كە دەبێتە هۆی لە ناوبردنی حەوت ملیۆن بازرگانی لەگەڵ 24 ملیار دۆلار ساڵانە كە خزمەتیان بە ئابووری ئەمەریكا گەیاندووە.