مستەفا دۆلەمەری- سۆران:
لەبارەی رێكخستن و نیشتەجێكردنی قوتابییان لە بەشە ناوخۆیەكانی زانكۆی سۆران، بەرێوەبەری بەشە ناوخۆیەكانی ئەو زانكۆیە، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ژمارەی قوتابییانی بەشەناوخۆی زانكۆی سۆران لە ساڵی رابردوو 2139 قوتابی بوون، دابەشببوون بەسەر 32 بەشەناوخۆیی، لەو رێژەیە 10 بەشەناوخۆی هی كوڕانن، ئەوانی دیكەش 22 بەشە ناوخۆن هەمووی كچانن.
عەبدوڵڵا شێركۆ، گوتیشی:” بەرەو وەرزی زستان دەچین پێش ئەوەی سەرما بێت نوسراوێكمان ناردووە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دابین كردنی بەشە سووتەمەنی بۆ مانگی 11، چونكە هەڵكەوتەی جوگرافیای ئیدارەی سۆران وایە زووتر وەرزی سەرما دەست پێدەكات، بۆیە پلانی خۆمان لە ئێستاوە ناردووە بۆ وەزارەت و چاوەرێی وەڵامین بۆ دابەشكردنی سووتەمەنی بەسەر بەشە ناوخۆیەكاندا”.
عەبدوڵڵا شێركۆ، بەرێوەبەری بەشە ناوخۆیەكانی زانكۆی سۆران، ئاشكراشی كرد:” بەهۆی كەمی باڵەخانە لە دێلزیان واتە نزیك كەمپی زانكۆ ناچار بووین بەشەناوخۆی كوڕەكان بگوازینەوە بۆ بازاڕ و هەموو هەوڵێكیشمان داوە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە، هەر باڵەخانەیەك لە دێلزیان دروست كرابێت ئێمە بەكرێمان گرتووە”.