زارى کرمانجى-سۆران:
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانى هەرێم بڵاویکردەوە، هانی حکومەتی عێراق دەدەین پابەند بێت بە مەرجەکانی رێککەوتنەکەی مانگی یەک و ئاسانکاری بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ پاساوێک نییە، نە لە دەستووری ساڵی 2005 یان لە هەر شوێنێکی تر، بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەربەست بخاتە بەردەم هەناردەکردنی نەوت.
وەزارەتەکە ئەوەشى خستووەتەڕوو ”ئەو هەناردەکردنانە بۆ خۆشگوزەرانیی هەموو گەلانی عێراق گرنگن. هەروەها بۆ ئاشتی و ئاسایشی وزەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر گرنگن”.