مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، گرووپە میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق دوای چەند كاتژمێرێك لە تەواوكردنی سەردانەكەی سوودانی بۆ واشتن، دەستیان كردووەتەوە بە هێرش كردن بۆ سەر ئەمەریكا.
ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی هێرشی میلیشیا هاوپەیمانەكانی سەر بە ئێرانی كرد، دژی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا و ڕاگەیاند “ئێران ڕێز لە سەروەری عێراق ناگرێت و تەنیا چەند كاتژمێرێك دوای تەواوكردنی سەردانەكەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە واشنتن، دەستیان كردووەتەوە بە هێرش كردن بۆ سەر كارمەندانی ئەمەریكا لە سووریا.”
ڕۆژی یەكشەممە چەند مووشەكێك لە شارۆچكەی زەمماری عێراقەوە بەرەو بنكەیەكی سەربازی ئەمەریكی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵدران.