بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ( X ) تویتەرى پێشوو، لەبارەى سەردانەکەى سەرۆک کۆمارى تورکیا بۆ هەرێمى کوردستان، پەیامێکى بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: ” گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی ئەنجام دا”.
سەرۆکى حکومەتى هەرێم، لە پەیامەکەدا ئاماژەى بەوەشکردووە، لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی و بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، لە هەولێر پێشوازیمان لە سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد، خۆشحاڵبووم کە گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی ئەنجام دا.