سەرۆككۆماری توركیا : هەرچی زووە، پێویستە دەروازەی سنووری ئوڤاكۆی-فیشخابوور بكرێتەوە و دەرفەتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلیش لە دەروازەی سنووری دێرەجیك-زێتی بدرێت
زاری كرمانجی – سۆران :
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس لەبارەی كۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و سەرۆكی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكوەزیرانی هەرێم، مەسرور بارزانی و كۆبوونەوەی شاندی هەردوو لایەن پەیامێكی بڵاو كردەوە.
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ڕاگەیاند “سەرۆككۆماری توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی كۆبووەوە و پرسە ناوچەیی و جیهانییەكان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر قسەی لەبارەوە كرا.”
لە درێژەی پەیامەكەدا هاتووە “سەرۆككۆماری توركیا داوای كرد پێویستە بەغدا و هەولێر بە بێ دەرفەتدان بە لایەنی سێیەم، لە دیالۆگێكی تەندروستدا، پەیوەندییەكانیان بونیاد بنێنەوە.”
دەشڵێت “لە دیدارەكەدا سەرۆككۆمار ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بە خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر دووركەوتنەوەی عێراق لە توندوتیژییەكان، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئیتر كاتی ئەوە هاتووە پرسی تیرۆر لە ڕۆژەڤ دەربكرێت و. توركیا گرنگی دەدات بە هاوكارییەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بە بڕیارە كە ئاستی ئەو هاوكارییانە بەرز بكرێتەوە.”
ئەوەش هاتووە “سەرۆككۆمار ئەردۆغان جەختی لەوە كردەوە كە لەگەڵ عێراق چەندین دەقی یاساییان واژۆ كردووە كە لەو هاوكارییانەدا هەرێمیش پێگەی خۆی هەیە. لە چوارچێوەی ئەو لێكتێگەیشتنەدا لەگەڵ بەغدا، پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان هەیە كە بۆ هەموو عێراق لە خزمەت ئارامی و سەقامگیریدا دەبێت.”
لە دوا پەیامی فەرمانگەی ناوبراو هاتووە “سەرۆككۆمار ئەردۆغان وێڕای پێداگری لەسەر بەرزكردنەوە ئاستی قەبارەی بازرگانی لەگەڵ هەرێم، جەختی لەوە كردەوە كە، هەرچی زووە، دەروازەی سنووری ئوڤاكۆی-فیشخابوور بكرێتەوە و دەرفەتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلیش لە دەروازەی سنووری دێرەجیك-زێتی بە گرنگ وەسف كرد.”