محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
شاندێكی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی بازرگانی و گەشتیاری و هەندێ پرسی تر سەردانی مەرزی تەمەرچینیان كرد لە وڵاتی ئێران.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاوی كردووەتەوە، مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە یاوەری جەوهەر مەحموود، بەڕێوەبەری گومرگی حاجی ئۆمەران و شاندی یاوەر، سەردانی پایانەی گومرگی تەمەرچینی ئێرانیان كردوو لەگەڵ بەرپرسی پایانە و بەڕێوەبەری گومرگ و بەرپرسانی مەرزی تەمەرچینی ئێران كۆبووەنەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی بازرگانی و گەشتیاری و كرداری گواستنەوە و قەبارەی هاوردە و هەناردە و رێكخستنی دەرگاكان و گۆڕەپانەكانی بارهەڵگران و كێشە و گرفتەكانی شۆفێران و چەندین تەوەری تر باسی لێوەكرا”.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران یەكێكە لەو دەروازەگرنگانەی كە ساڵانە كەل و پەلی هاوردە و هەنادەكار لەو رێگەیە ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت لە نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران.