شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، دەڵێت” هۆكاری زۆر هەن بۆ كاریگەری لەسەر مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە.
د. بنار ئەحمەد، پزیشكی پسپۆڕی ئافرەتان و منداڵبوون، دەڵێت” مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زۆرن لەوانەش شێوازی ژیان و بۆماوەییە، هەمیشە ئەو خواردن و خواردنەوانە بخۆ كە یارمەتیدەر بن بۆ كەمكردنەوەی مەترسی شێرپەنجەی مەمك، چونكە باشتركردنی خۆراكەكەت دەتوانێت تەندروستی گشتیت باشتر بكات و مەترسی شێرپەنجەت بە گشتی كەم بكاتەوە، هەوڵبدە ئەم خۆراكانە باش بخۆ، لەوانە:
-زۆر خواردنی سەوزە.
-خواردنی كەلەرم، قەیسی و برۆكلی، دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوونت بە شێرپەنجەی مەمك.
-سیر و پیاز دژە ئۆكسێنەرن و ڤیتامین Cیان تێدایە، تایبەتمەندی بەهێزی دژە شێرپەنجەیان هەیە.
-میوە مزرەكانی وەك لیمۆ، پرتەقاڵ، ترێ و شلیك.
-هەنجیر، سێو و گوێزی هیندی.
-ماسی چەور لەوانەش سەلەمون كە چەوری ئۆمیگا 3ی تێدایە.
-فاسۆلیا پڕە لە ریشاڵ و ڤیتامین و كانزاكان، بە تایبەتی رێژەی بەرزی ریشاڵەكانیان لەوانەیە لە شێرپەنجەی مەمك بتپارێزێت.