زاری كرمانجی-سۆران:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: سەردانە مێژووییەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر لە کاتێکی هەستیاردایە کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، بەڵام جەخت کردنەوەیە لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسیی و ئابووریی و ئەمنییەکان لە نێوان تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەروەها ئاماژەی داوە، لە هەولێر پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەم و لەسەر چەند پرسێکی هەنووکەیی گفتوگۆ دەکەین لە نێویشیاندا پرسی ئاشتی و سەقامگیریی و پەرەپێدانی ئابووریی.