زاری کرمانجی-سۆران:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، گشتاندنی تایبەت بە پۆلێنكردنی هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامانەی بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون دەركرد.
ئەمڕۆ دوو شەممە 22ـی نیسان، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ سەرجەم وەزارەتەكان ناردووەو تێیدا هاتووە، داواتان لێدەكەین لەڕێكی لینكی باركۆد زانیاری تەواو لەسەر ئەو فەرمانبەرانە بنێرن بڕوانەمەیان بەبێ مۆڵەت بەدەستهێنانەوە.
لە نووسراوەكە ئەوەیش زانراوە، لینكەكە پڕ بكەنەوە بە زووترین كات بۆمانی رەوانە بكەنەوە لەبەر ئەوەی تا ئێستە زانیاری پێویست نەنێردراوە دواین كاتیش 10ـی ئایارە.