زارى کرمانجى-سۆران:

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له به‌شێك له‌ناوچه‌كانی سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌ڕین باران و بارین و هه‌وره تریشه ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی راپۆرتی فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لەگەڵ کەمێک باران بارین و هەورە تریشقە لەکاتەکانی نیوەڕۆ.
ئاماژەى بەوەشکردووە “پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
پتر ڕوونیکردووەتەوە “سبەینێ سێشەممە 23ی نیسانی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ”.