زاری کرمانجی-ڕواندز:
لە سنووری قەزای ڕواندز، رەزامەندی کراوە بۆ قیڕکردن و کۆنکرێت کردنی ڕێگەی شەش گوند و لە ماوەیەکی نزیک لەلایەن کۆمپانیای بیاو، پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای ڕواندز، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە بڕی 769 ملیۆن و 960 هەزار دینار، رەزامەندی کراوە بۆ قیڕکردن و کۆنکرێت کردنی رێگەی گوندەکانی ( ئاکۆکەون، ئاکۆیان، فەقیان، سەران، گەرەوانی خواروو، گەرەوانی سەروو ) لە سنووری قەزای ڕواندز”.
گووتیشی ”پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ( بیاو ) لە ماوەی 250 رۆژ جێبەجێ دەکرێت”.