زاری كرمانجی-سۆران:
ئەمڕۆ 126 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردی تێدەپەڕێت كە بە سەرەتای رۆژنامەگەری كوردی دادەنرێت، سەرەڕای ئاستەنگەكان رۆژنامەگەری كوردی توانیویەتی پێشوەچوونێكی باش بەخۆیەوە ببینێ، هەر بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ لە شارو شارۆچكەكانی كوردستان چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێن.
لە ڕۆژی 22ی نیسانی 1898 میقداد مەدحەت بەدرخان لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر، یەكەم ڕۆژنامەی كوردی بەناوی كوردستان دەركرد، ئەم ڕۆژنامەیە لە ماوەی پێنج ساڵدا لە شوێنی جیاواز چاپ كرا و بە گشتی 31 ژمارەی لێ دەرچوو، ڕۆژنامەی كوردستان هەر بەو ناوە لە چەند سەردەمێكی تر دەرچوو، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە بناغەی ڕۆژنامەگەری كوردی 126 ساڵ لەمەوبەر دانراوە و ئێستە بە سەدان ڕۆژنامە و تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ و گۆڤار و ماڵپەڕ و پەیجی تایبەتی لە سەرانسەری كوردستان خەریكی كاری ڕۆژنامەگەرین.