زاری كرمانجی – سۆران :
نوسینگەی پاسەپۆرتی سۆران، لە رێگەی زاری كرمانجی ئاگاداری ئەو هاوولاتییانە دەكاتەوە كە مامەڵەی پاسەپۆرتیان كردووە بە سیستەمی كۆن، پاسەپۆرتەكانیان تەواو بووە و داوا دەكەن سەردانی نوسینگەكە بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسەپۆرتی نوێ .
نوسینگەی پاسەپۆرتی سۆران، ماوەی سەردانی كردن و وەرگرتنەوەی پاسەپۆرتی دیاری كردووە و لە ئاگاداریەكەدا، ئاماژەشی بەوەداوە، لە سبەی دووشەممە، 22-4-2024 تا 1-7-2024 دیاری كراوە بۆ وەرگرتنەوەی پاسەپۆرت، بەپێچەوانەوە لەو وادەی دیاری كراوە ئەگەر هاووڵاتییان سەردانی نوسینگەی سۆران نەكەن، دەبێت بۆ وەرگرتنەوەی پاسەپۆرتەكانیان روو لە هەولێر بكەن .
بەپێی ئەو ئامارەی لە نوسینگەی پاسەپۆرتی سۆران بە زاری كرمانجی دراوە، لە ماوەی ساڵی 2019 تا 2024، سێ هەزار و 269 كەس پاسەپۆرتی جۆری A بە سیستەمی كۆن كراون، مامەڵەكەیان تەواو بووە و تا ئێستا سەردانی نوسینگەیان نەكردووە بۆ وەرگرتنەوەی پاسەپۆرتەكەیان .