زاری كرمانجی-سۆران
ئەگەرچی پێشتر پارچە زەوی بەسەر ئەندامانی سەندیكاری ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دابەش دەكرا، بەڵام چەند ساڵێكە پرۆسەكە ڕاگیراوە.
ڕۆژنامەنووسانی ئیدارەی سۆران، لە رێگەی زاری كرمانجی خوازیارن دوای بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوانیش لە وەرگرتنی پارچە زەووی سودمەندبن.
لەچەند هەفتەی ڕابردوودا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، موژدەی ئەوەی بە فەرمانبەران و مووچەخۆران ڕاگەیاند، كە پرۆسەی دابەشكردنی زەووی دەست پێدەكاتەوەو بەپێی ڕێنماییەكان بەسەریان دابەش دەكرێت.