زاری كرمانجی – سۆران :
چاودێرێك، لە بارەی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی موسەنا ئەمین ئەندامی فڕاكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ زاری كرمانجی گووتی:” بەداخەوە ئەو لێدوانە بێمانایانەی كەسانێكی نەفس نزم، بێجگە لە استفزازی نیشتیمان پەروەران و خەمخۆرانی خاك، هیچ مانای تر نادات. چونكە بە پێی دەستوور هەرێمی كوردستان هەرێمێكی دانپێنراوە و هەوێنی فیدراڵیەتی عێراقە، بەوەی كە تاكە هەرێمی ناو ئەو دەوڵەتە فیدڕاڵەیە.
محەمەد ساڵح چالاكوانی كۆمەڵگەی مەدەنی، دووپاتی كردەوە:” ئەو چالاكوانە، ئاشكراشی دەكات، حكومەتی فیدڕاڵ بە پێی دەستووری عێراقی دانی ناوە بە هەرێم و دەسەڵاتە بەرپاكانی، تەنانەت دانی ناوە بە هەموو یاساكانی پێشتریش دەری كردون(مادەی ١٢١ دەستوور)، بۆیە ئێمە پێمان وایە دەسەڵاتپێدان و ڕیكخستنی موچە لە دەسەڵاتی هەرێمە نەك بەغدا، بۆیە دادگای فیدراڵی نەك خێری پێ كردوین بەڵكو لە ئەكتێكی نادەستووریدا دەسەڵاتەكانی هەرێمی كەم كردۆتەوە و پێچەوانەی بنەمای جیاكاری دەسەڵاتەكانیش بڕیاری داوە.
لەلایەكی دیكەوە، رەسول سلیمان چاودێری سیاسی، بەزاری كرمانجی گووت:” ئەوەی موسەنا ئەمین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی باسی كرد، ڕەنگدانەوەی هەستی پێزانین و دانپێدانانە بە دەرئەنجامە ئەرێنییەكان، ئەم ڕێبازە لەگەڵ ستراتیژی فراكسیۆنەكەیدا هاوتەریبە بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی و شەرعیەت لە ڕێگەی قسەكردنی ئایینییەوە، كە بانگەوازی هەستی ئەو خەڵكە دەكات كە خاوەنی بیروباوەڕی ئایینی بەهێزن.
ئاشكراشی كرد:” ڕووخساری جیاوازی ئیسلامی سیاسی لە كوردستاندا هەیە، كە فراكسیۆن و لایەنە جیاوازەكان بە شێوازی جیاواز لە ئایین كەڵك وەردەگرن بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەكانیان، زۆر گرنگە. لە كاتێكدا كوتلەی یەكگرتووی ئیسلامی جەخت لەسەر بنەماكانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و حوكمڕانییەكی دادپەروەرانە دەكاتەوە، بەڵام لە ناو هەرێمدا گروپی دیكە هەن كە ڕەنگە ئیسلامی سیاسی بە شێوەیەكی كۆنەپەرستانەتر یان ئیستسنایتر لێكبدەنەوە و بەكاربهێنن.لە گەشتكردن بە ئاڵۆزییەكانی ئیسلامی سیاسی لە كوردستاندا، ناسینی دیدگا و ڕێبازە هەمەچەشنەكانی ناو دیمەنی ئایینی سیاسی زۆر گرنگە.