مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ئاشكرای دەكات پلانی دروستكردنی دە بەنداوییان لە هەرێمی كوردستان هەیە و پرۆژەكە خراوەتە نێو بودجەی فیدراڵییەوە.
عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ڕاگەیاند “بەمەبەستی بەرهەمهێنانی تەزووی كارەبا و ئاودێری، پلانی دروستكردنی 10 بەنداو لە هەرێمی كوردستان خستووەتە نێو بەرنامەی كاری وەزارەتەكەمان لە بوودجەی فیدراڵی و لە ئێستادا كار لەسەر دیزاین و دواتریش جێبەجێكردنیان دەكەین.”