وەرزش ـ زاری كرمانجی:
كەمێك لەمەوبەر یانەی برایتن ـی ئینگلیزی وازهێنانی یەكێك لەیاریزانەكانی راگەیاند، بەهۆی نەخۆشی دڵەوە.
ئینۆك مویپو، یاریزانی بەڕەگەز زامبی و تەمەن 24 ساڵان، یەكێك بووە لەیاریزانە كاریگەرەكانی هێڵی ناوەندی یانە بەریتانیەكە، بەهۆی نەخۆشیەوە چیتر ناتوانێ بێتە سەر چیمەنی یاریگە.
مویپو، لە هاوینی 2021 لە یانەی ڕیدبۆل سالزبۆرگ ـی نەمساییەوە رووی لە پرێمەرلیگ كرد. 27 یاریی لەگەڵ سیگاڵز ـیەكان بەشداری كردووە و سێ گۆڵی تۆماركردووە. ئێستا كاروانی وەرزشی بە شێوەیەكی سەیر كۆتایی دێت، ترسێكی تەندروستی جددی ناچاری كردووە پێڵاوەكانی هەڵواسێت.
مویپو، لەكاتی گەشتێكدا نەخۆش كەوت بۆ ئەوەی لە دوایین پشوودا لە یارییە ناوخۆییەكان پەیوەندی بە پێكهاتەی هەڵبژاردەی زامبیا بكات، چووە نەخۆشخانە و ماوەیەك لەوێ مایەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە برایتن بۆ ئەنجامدانی پشكنینی دڵ.
لەكاردانەوەیەكدا تۆنی بلوم سەرۆكی یانەی برایتن بە ماڵپەڕی فەرمی یانەكەی راگەیاندووە: “هەموومان بە تەواوی دڵگران بووین بۆ ئینۆك. ئەو و خێزانەكەی چەند هەفتەیەكی ناخۆشیان بەسەر بردووە، ئەوەی ئەو بینیویەتی لە تەمەنێكی وەها بچووكدا بەرگەگرتنی ئاسان نییە، وەك یانەیەك ئێمە هەموو ئەو خۆشەویستی و یارمەتی و پشتگیرییەی پێدەدەین كە لە تواناماندا بێت بۆ ئەوەی بەتەواوەتی چاكببێتەوە، و دواتر كاتێك بڕیار لەسەر هەنگاوەكانی داهاتووی ژیانی دەدات.