زاری كرمانجی – سۆران:
لە دیدارێكی زاری كرمانجیدا، هەژار ماهیر ئێدلی بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران، ڕایدەگەێنت، بەو پێیەی خاكی بەپیتی كوردستان ئەگەر لە ڕوانگەیەكی جوگرافی هەڵوەستەی لەسەردا بكرێت ، دەبینین خاڵێكی گرنگە لە جیهاندا، كە خاكێكی بەپیت و بەرەكەتە، بەمەش كشتوكاڵ بەشی شێری لەم سەرچاوەیەدا دەبینێت. و لە بەر ئەوەی ئیدارەی سۆران دەڤەرێكی چیاییە چەندان جۆری گیای لێ شین دەین و دەهێنرێتە بازار و كرین و فروشتنی پێ دەكرێت و رۆژانە خەلكێكی زۆر سەردانی بازارەكانی سۆران و دەوروبەری دەكەن بۆ كرینی گیای بەهاری و هەموو ساڵێك لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا، هاووڵاتیان ئارەزووی خواردنی گیا بەهارییەكانیان دەكەن، بەوهۆیەشەوە خواست لەسەر سەرجەم گیا بەهارییەكان زیاد دەكات.
بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران، دەڵێت:” هەر چەند خواردنی گیا بەهارییەكان تایبەت مەندی خۆی هەیە بێجگە لە لەزەتی، بێگومان سودی زۆری بۆ تەندروستیش هەیە. بەڵام ئەوەی جێگای داخە زۆربەی جار ئەم گیاییانە دەكەونە بەر شاڵاوی قەتلوعام كردن و بە دەرهێنان لە رەگەوە یاخود بە شێوازێكی ناتەندروستیانە لێ دەكرێنەوە و دەشێوینرێت بۆ سالێكی ئەم گیاییانە شین نابنەوە و لە ناو دەچن بۆیە وەك فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران داواكارین لەو هاووڵاتیانەی سەردانی ناوچە شاخاوی و چیاییەكانی كوردستان دەكەن بیر لەوە بكەنەوە كە ئەم گیایە لەژینگەیەكی وێنای پاكەوە لە زەوی دێتە دەرەوە بێ ئەوەی دەستكاری كرابێت.بۆیە دەستكاری ناتەندروستت زیانی زیاترە لەوەی سودی هەبیت.
هەژار ئێدلبی، دووپاتی كردەوە، لەزۆر شوێنی دونیادا ئەم جۆرە خواردنە سروشتییانە دەبنە ئەلتەرناتیڤ بۆ داو دەرمان و شوێنی تایبەتیان هەیە بۆئەوەی ئێمەش بتوانین پارێزگاری لەو گیا سروشتیانە بكەین ولە بەر ئەوەی چەندان ساڵانە نازانستیانە زیانێكی زۆر بەو گیا بەهارییانە كەوتووە.
گووتیشی:”بە پێی ئەو وێنانەی لە سوشیال میدیا بڵاو بوونەتەوە كە بردنی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو شوێنە كوێستانانە خۆی لە خۆی دا سەرپێچیە چونكەئەو گژوگیاییەی كە ئۆتۆمبێل بە سەردا دەروات جاڕێكی تر شین نابیتەوە، بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەندار دەكەین، بۆ ماوەی ساڵێك كۆكردنەوەی گیا بەهارییەكان قەدەغە بكرێت بۆ ئەوەی باشتر گەشە بكەن و بتوانین زیاتر سودی لێ وەربگرین.