وەیسی شێروانی
لە بنەڕەتدا ئەوان کە بڕیاریان لە هەڵبژاردنێکی پێشوەخت دیزاینکراو دا،بۆ ئەوەبوو کێشە بۆ پڕۆسەی هەلبژاردن دروست بکرێت بە شێوەیەک یان بەو جۆرەی خۆیان نەخشەیان بۆ داناوە هەلبژاردن بکرێت یانیش ئەسلەن ئەنجام نەدرێت چونکە دەیانزانی پارتی هەلبژاردنێک قبول ناکات کە شەفاف نەبێت و مافی دەنگدەری کوردو پێکهاتەکانی تێدا زەوت بکرێت.
پارتی لە ماوەی ڕابردوو سێ جار داوای هەلبژارنی کردو وادەو ڕێکەوتی بۆ دیاری کردووە بەلام بە بیانوو و پاساوی نابەجێ لایەنێکی دیاریکراو نەیویست بچێتە نێو هەلبژارنێکی شەفاف کە بە ئیرادەیەکی کوردستانیانە و دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک ئەنجام بدرێت
هێزێکی وەکو پارتی کە پێش دامەزراندنیشی فەلسەفەو ڕێبازەکەی زیاتر لە سەدەیەک پێش ئێستا لە ناو دل و دەروونی خەڵک وجودی هەبووە و هەر لەو سەردەمەدا داوای ژیانێکی سەربەست و ئازادانەی بۆ خەلک کردووە
له دوای دامەزراندنیشیەوە لەسەر هەمان ڕێباز تاوەکو ئێستا هێزی یەکەمی ناو گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراقە.
بۆیە پارتێک کە بە درێژایی مێژوو هەلبژاردن دوای هەلبژاردن بە هەموو جۆرو شێوازەکانیەوە هێزی یەکەمی کوردستان بووبێ مەنتق و لۆژیک نیە ئێستا بلێن پارتی لە هەلبژاردن و دەنگی خەڵک دەترسێ.
لێرەدا ئامانجی ئەوان لە بڕیاردان لە هەڵبژارنێکی نەخشە بۆدانراودا ئەنجامنەدانی هەلبژاردنە
دەیانەوێ لەم ڕێگەیەوە شەڕعیەتی حکومەت و دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردسان لاواز بکەن بۆ ئەوەی دادگای بەناو فیدڕالی لە جیاتی دەنگ و ئیرادەی خەلکی کوردستان بڕیار لە چارەنوس و دام و دەزگا دەستوورییەکان هەرێمی کوردستان بدات.
ڕاستییەکەی ئەوەیە تەنها هێزێک بیەوێت هەلبژاردنێکی واقعی بە دەنگی خەلک لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت پارتییە
پارتی خۆی بە خاوەنی سەرەکی ئەم خاک و ئەزموون و دەستکەوتانە دەزانێ کە تا ئێستا بە دەست هاتوون،بۆیە بە ڕووح و بە گیان پارێزگاریان لێدەکات و ناهێلێت ئیرادەیەکی دەرەکی بڕیاری پێشوەختە لە دابەش کردنی کورسییەکانی پەڕلەمان بدات
لەبەرئەوە هەروەکو چۆن لە ڕابردوودا پارتی بەرامبەر هەموو تەحەدییەکان وەستاوەتەوە و سەربەرزانە لێی دەرچووە ئێستاش بە ئەنجامدانی هەڵبژارنێکی ڕوون و شەفاف خەون و پیلانەکانیان سەراوژێر دەکات و بەرەو کوردستانێکی بەهێزترو ئاوەدانتر هەنگاو دەنێت.