پشتیوان کەریم-زاری کرمانجی:
بەپێی بڵاوکراوەی دەزگا کەشناسییەکان بەپێی کەشی پێشبینیکراو 48 کاتژمێری داهاتوو باران دەبارێت
لە هەرێمی کوردستام ئەمڕۆ شەممە 20- 4- 2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ، هەروەها خێرای با لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان ( 5 – 15 )کم و ئاراستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت و مەودای بینین 10 کم دەبێت .
هەروەها بەپێی پێشبینییەکان سبەی یەک شەممە 21- 4- 2024 ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەهەندێ کات و شوێن نمە بارانی پچر پچر دەبێـت.
هەندێکجاریش تاوە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە( 3 – 5) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێرای با مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم و ئاراستەی با لە باکوری خۆرئاوا دەبێت و مەودای بینین 10 کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 28
سلێمانی : 25
دهۆک : 26
کەرکوک : 29
هەڵەبجە : 27
زاخۆ : 26
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 31
بەشی پێشبینی 20- 4- 2024