ئیسرائیل هیچ لێدوانێک لەسەر هێرشەکە بۆ میدیا جیهانییەکان نادات
زارى کرمانجى-سۆران:
و: لە پێگەى شەرقلئەوسەت
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ (شەممە) کوژرانی ئەندامێکی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری و برینداربوونی هەشت کەسی دیکەی ڕاگەیاند کە ئەندامێکی سوپا لە نێویاندا تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لەناو کەمپی کەلسو لە باکوری بابل، هاوکات دوو ئاسایش سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە تەقینەوەکە بەهۆی “بۆردومانی ئاسمانییەوە” بووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەیەکی تەکنیکی تایبەتمەند لە بەرگری شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە پێکهێنراوە بۆ زانینی هۆکارەکانی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە کەمپەکەدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ڕاپۆرتێکی فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی کراوە، کە پشتڕاستیکردووەتەوە، پێش تەقینەوەکە و لە کاتی تەقینەوەکەدا هیچ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و شەڕکەر لە ئاسمانی بابلدا نەبووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بابیل بە ئاژانسی هەواڵی جیهانی عەرەبی ڕاگەیاندووە، کەمپی کەلسو هاوبەشە، “بەو پێیەی بارەگای لیواکانی شەڕکەری هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری، یەکەکانی سوپای عێراق و ئەوانی دیکە لە پۆلیسی فیدراڵی لەخۆدەگرێت”.
دوو سەرچاوەی ئەمنی باسیان لە “بۆردومانی ئاسمانی” سەربازگەی کەلسو کردبوو. لە وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسی فرانس پرێسدا، بەرپرسێکی سەربازی و بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ دیارییان نەکردووە کێ لە پشت بۆردومانەکەوە بووە. هەروەها ئاماژەیان بەوە نەکردووە کە ئایا هێرشەکە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کراوە یان نا.
لای خۆیەوە فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی ئەمەریکا “هێرشی نەکردووە” لە عێراق.
سێنتکۆم لەسەر پلاتفۆرمی “X” وتی: ئاگاداری زانیارین کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەمریکا ئەمڕۆ (دوێنێ) هێرشی ئاسمانی لە عێراق ئەنجامداوە. ئەم زانیاریانە هەڵەیە”. لە وەڵامی پرسیارەکەی ئاژانسی فەرەنسا-پرێسدا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە “هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو زانیارییانە نادات کە لە میدیا بیانییەکاندا هاتووە”.