شەهلا رەشید- سۆران
بەرپرسی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، ئاماژەی ئەوە ئەو كەسانە ئاشكرا دەكات، كە بەهۆی پێوەدانی مارو دوپشك ژەهراوی بوونە.
رێبوار سەیفەدین، بەرپرسی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لەو ماوەیەدا 10 حاڵەتی پێوەدانی دووپشك و مار و دووپشك هەبووە، هەروەها ئەوانەی كە ژەهراوی دەبن بە مار زۆرجار حاڵەتی مردنیان لێدەكەوێتەوە،بەڵام ژەهراوی بوون بە دووپشك و زیندەوەری زیان بەخش كەمێك جیاوازترە”.
گووتیشی” بۆ هەریەك لە حاڵەتە نەخوازراوەكانی ژەهراوی بوون بە دووپشك و مار، ئەوا دەرمان و دەرزی دژە ژەهرمانە هەیە، بۆ چارەسەركردنی حاڵەتەكان.