پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە دوێنێ نزیکەی سێ بۆ چوار هەزار دینار بە بەراورد بە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو ڕووی لەبەرز بونەوە کردووە، هاوکات هەر ئۆنسەیەکی زێڕیش بە 2390 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 569 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 522 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 498 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 427 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.