زاری کرمانجی-سۆران
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” مەبەستی ئامادەکاریی پڕۆسەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و ئاڤاهیا، شاندێکی دەستەی ئاماری هەرێم و بەرێوەبەرایەتی ئاماری ئیدارەی سۆران سەردانی (ئیدارەی سەربەخۆی سۆران)یان کرد کە پێکهاتبوون لە بەرپرسی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی و سەرپەرشتیاری ناوەندی لە دەستەی ئاماری هەرێم و بەرێوەبەری ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و تیمی یاوەریان.
گووتیشی “ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گفتوگۆی نوێکردنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کراو سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران هەماهەنگی و پاڵپشتی خۆی و دامودەزگا کارگێڕیەکانی بۆ ئەم پرۆسە گرنگە دووپات کردەوە.
بریارە دوای تەواوبوونی ئامادەکاریەکان، ئەم پرۆسەیە لە مانگی ١١ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.