ناوەندى فەرماندەى هێزەکانى ئەمریکا بێئاگایى خۆى لە هێرشەکە دەربڕى
زارى کرمانجى-سۆران:
شەوى ڕابردوو، بنکەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە باکووری بابل بە ئامانج گیرا. له هێرشەکه بارەگای سەرۆکایەتی ئەڕکانی حەشد کراوەتە ئامانج .
ده‌سته‌ى ئه‌منى پارێزگاى بابل ئاشكراى كرد، “به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر باره‌گاى كهلسو سێ كه‌س بریندار بوون”.
لاى خۆیەوە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X لە ڕوونکردنەوەیەکی کورت بێئاگایی خۆیی لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر حەشدی شەعبی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، “ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی لە بارەی هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا لە عێراق بڵاوکراوەتەوە، ڕاست نین.”