مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
چەند خولەكێك بەر لە ئێستا تەقینەوەیەك گەڕەكی سەرچناری سلێمانی هەژاند و ئاسایشی شارەكەش ڕاگەیاند ” بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكێتیدا تەقیوەتەوە.”
سەرچاوە هەواڵییەكانی سلێمانی ئاشكرای دەكەن تەقینەوەكە زیانی بە سێ ئۆتۆمبێل و چەند ماڵێكی نزیك لە ڕووداوەكە گەیاندووە و دوور بووە لە زیانی گیانی.
سەرچاوەكان ئەوەش دەڵێن “عەتا سەراوی چووەتە چێشتخانەیەكی ناوچەكە و دوای ماوەیەك لە جێهێشتنی ئۆتۆمبێلەكەی تەقیوەتەوە.”