زاری كرمانجی – سۆران:
وەزیری دەرەوەی عێراق، تەواوی ئەو دەنگۆیانەی كە لەسەر خراپی ڕەوشی تەندروستی و دەست لەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی ڕەت دەكاتەوە و دەڵێت “بەم زووانە دەگەڕێمەوە سەر كارەكەم.”
دوای ئەوەی لە چەند پەیج و ئەكاونتێكی عێراقی بڵاو كرایەوە كە وەزیری دەرەوەی عێراق تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردووە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی نیسان ڕاگەیاند “نە نەخۆشم و نە دەستم لە كاركێشاوەتەوە.”
ئەو دەنگۆیانە لەو كاتەوە سەرچاوەی گرت، كە وەزیری دەرەوە لە نێو شاندەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق نەبوو لە گەشتەكەی بۆ ئەمەریكا. هۆكارەكەشی بە هۆی پرسەی هاوسەرەكەیەوە بوو نەك نەخۆشكەوتنی .