پارێزەری دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران ڕایدەگەیەنێت” بە پێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، مووچەی سێ مانگی كۆتایی ٢٠٢٣ دەدرێتەوە بە فەرمانبەران لە كاتێكدا كە وەزارەتی دارایی عێراق دیاری دەكات”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەكر حەمە سدیق، ئەو پارێزەرەی كە دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی لە دادگای فیدراڵیدا بردەوە ڕایگەیاند” مووچەی سێ مانگەكەی ساڵی٢٠٢٣ لەنێو بڕیاری ژمارە (٢٢٤ / ئیتحادیە/ ٢٠٢٣ )دایە پێویست ناكات بەدوایدا بگەڕێن”.
وتیشی” وەزارەتی دارایی لە هەر دەفەتێكدا كە خۆی دیاریی دەكات لەگەڵ مانگەكانی تردا دەیدات، ناشتوانێ لەوە رابكات چونكە بڕیارەكەی دادگا لەوەشدا ڕوونە كە دەبێ مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بدات”.