زاری کرمانجی-سۆران:
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “تەتە”ی سەوڵاوا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.
رووداوی تەقەکردنەکە دوێنێ بووە، هێزەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی تەتە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە لەناویاندا کۆڵبەرێک بەناوی (سەیوان دەست ئەفکەن) تەمەن 35 ساڵ گیانی لەدەستدا.
لە راپۆرتەکەی رێکخراوی هەنگاو هاتووە، “هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێش وەختە و لەمەودایەکی نزیکەوە دەستڕێژیان لە کۆڵبەران کردووە”.
سەیوان دەست ئەفکەن خێزاندارە و باوکی منداڵێکە و خەڵکی گوندی “دەڕە پەیمان”ی سەر بە شاری مەریوان بووە.