زاری كرمانجی سۆران
راگەیاندنی فاكەڵتی پەروەردەی زانكۆی سۆران، گشت قوتابیانی (پارالێل و ئێواران) ئاگادار دەكاتەوە، بە مەبەستی سوودمەندبوون لە رێنماییەکانی تایبەت بە داشکاندنی کرێی خوێندنی ساڵی ۲٠۲۳ـ۲٠۲٤، تاکوو ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/٥ سەردانی یەکەی ژمێریاریمان بکەن بۆ مەبەستی پێدانی کۆی کرێی ماوەی خوێندنیان، بە پێچەوانەوە لە دوای ئەم ڕێکەوتە قوتابی دەبێت بە بێ داشکاندن پارەی بدات و هەروەها خۆی بەرپرسیار دەبێت لە ڕێکارەکانی زانکۆکەمان.
تێبینی:
قوتابیان دەتوانن لە هەر دوو کاتی دەوامی بەیانیان و ئێواران سەردانی بەشی ژمێریاریمان بکەن.