زاری كرمانجی-سمیلان
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” ڕۆژی ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ھەڵگورد شێخ نەجیب، بە یاوەری قائیمقامی قەزای رواندز و چۆمان و بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان سەردانێکی مەیدانییان بۆ گوند و ئاواییەکانی سنووری قەزای چۆمان ئەنجامدا کە پێک هاتبوو لە:
- سەردانیکردنی گوندی بێشە – گەروەزین ، لەگەڵ پرۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ ناو گوندی بێشە.
- سەردانیکردنی ڕێگەی گوندی گەزنە کە نزیکەی دوو کیلۆمەتری ماوە قیرتاو بکرێت.
- سەردانیکردنی گوندی دۆڵانە کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڵاتییان و کەسایەتییانی گوندەکە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رەزامەندی دەربڕی بۆ قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی پیرۆمەر و بەری ئارونییە”.
گووتیشی ” هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڵێنیدا کە کۆمەڵێک پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ بکرێن لەوانە: گەیاندنی کارەبا بۆ مەزرا پیرۆمەر وە چاکردنی هۆڵی بۆنەکان بۆ ئەم گوندە دواتر سەردانیکردنی بازگەی ئاشی خدرئاغا کە بە هۆی لافاوە شوێنێکی زۆر لە ناوچەکە زیانی پێگەیشتبوو.