محەممەد مەحموود – سۆران :
رۆژی دووشەممە رێوڕەسمی وێنەگرتن و ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆی سۆران دەستی پێکرد، ئەمساڵ نزیکەی ٢ هەزار قوتابی دەبنە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەو زانکۆیە.
سەبری نووری مەلا،بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سۆران ئاماری فاکەڵتی و قوتابییانی زانکۆی سۆرانی بۆ زاری کرمانجی ئاشکرا کردوو گوتی ” ئەمساڵ لە زانکۆی سۆران لە کۆی ٥ فاکەڵتی و بەشی جیاوازە چەندین قوتابی دوای تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ ئاهەنگی دەرچوونیان بۆ دەکرێت” .
بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سۆران ئەوەشی روونکردەوە ” له فاکەڵتی ئاداب لە کۆی ٧ بەشی بەیانییان و ٤ بەشی ئێواران ٦٧٠ قوتابی لەو فاکەڵتییە دەردەچن، لە فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن کە ٤ بەش لە خۆ دەگرێت، ٢٢٨ قوتابی دەردەچن”.
مامۆستا سەبری نووری، ناوی ئەو سێ فاکەڵتیانەشی ئاماژە بۆ کرد کەوا بەرهەمی دەرچوونی قوتابییان هەیە لەوانەش ” فاکەڵتی زانست، لە کۆی ٥ بەش ٢٤١ قوتابی، فاکەڵتی ئەندازیاری لە سێ بەش پێک دێت ژمارەی قوتابییانی ١٠٢ قوتابییە، فاکەڵتی پەروەردە پێک دێت لە ٦ بەش لە بەیانییان و ٣ بەش لە ئێواران ژمارەی قوتابییانی ئەو فاکەڵتییە ٦٧٥ قوتابیین”.
سەبری نووری مەلا،بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سۆران کۆی گشتی قوتابییانی زانکۆی سۆرانی بۆ زاری کرمانجی باسکردوو گوتی ” ئەمساڵ ١٩١٦ قوتابی لە تەواوی فاکەڵتی و بەشەکانی زانکۆی سۆران بەشدارن لە ئاهەنگی وێنەگرتن و دەرچوون.
جێگەی ئاماژەیە لقی سۆرانی یەکێتی قوتابییانی کوردستان بە هەماهەنگی پاڕکی گوڵان بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی سۆران شوێنی ئاهەنگی دەرچوونی بێ بەرامبەر بۆ دابین کردوون .