جان دۆست:ڕۆماننوس،شاعیر،نوسەر و وەرگێڕ.
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیوە: موسلیم ڕەسوڵ عەبدوڵڵا
شاعیرانی کورد لە کۆنەوە سنگ(مەمک)ی خۆشەویستەکانیان بە
هەنار چواندوە. بۆ نمونە، شاعیری کلاسیکی کورد ئەحمەدی خانێ(١٦٥١-١٧٠٦) لە هۆنراوە کلاسیکیەکەی ئەوینداریەکەی “مەم و زین” هەنارێک دەبینێو لە باغی شازادەی بۆتان( زەین الدین)دواتر
دەیچوێنی بە سنگی خۆشەویستەکەی . سامانێکی گەورەی شیعر بەهامان شێوە نوسراون بەدرێژای خاک و ڕۆژگارە جیاوازەکان لە کوردستان وەک ئامراز و ئەدەبی شاعیران و ئەدیبان بەکاریان هێناوە تاکو جوانی خۆشەویستەکانیان پەسن و وەسف بکەن.
وێڕای ئەوەی هەنار ئەماژەی پێکراوە لە هۆنراوە و گۆرانیە فۆڵکلۆریە کوردیەکان، ئەم میوە پایزەیە، بایەخێکی گەورەی هەیە لە کۆمەڵگای کوردی.
چیڕۆکی هەنار چیە وە بۆچی خەڵک ئاهەنگی بۆ دەگێڕن؟
با لە هەڵەبجەوە دەست پێ بکەین، ئەو شارەی کە ژێردەستەی ڕژێمی پێشووی دڕندە و دکتاتۆری بەعس بوو، لە ئێستاشدا بووەتە هێمای خۆشەویستی،چاکەکاری،برایەتی ، و پێشکەوتن.
لە ١١/٢/ ٢٠٢٢ نۆیەمین فیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو ٦٠٠ جوتیار بەژداریان تێداکرد، لەگەڵ ٧٢٠ عارەبانە و دوکانۆچکە کە بۆ جوتیاران دابین کرابوون، خاوەن باغەکان، و بازرگانان بەرهەمی کێڵگە و داروبارەکانیان نمایشدەکرد و دەیانفرۆشت.
لەماوەی کۆنفڕانسی ڕژنامەگەری ڤیستیڤاڵەکە، بەڕێوبەری گشتی گەشتیاری پارێزگای هەڵەبجە، چیا قاسم ڕایگەیند: کەوا ٢٧٠٫٠٠٠ هەزار کەس سەردانی هەڵەبجەیان کردوە لە ماوەی سێ ڕۆژ
تاکو ئەم فیستیڤاڵە ببینن. ، چیا قاسم دەری خست
کەوا تێکڕای بەرهەمەکان بای ١.٣٥ ملیاری دیناری عێڕاقیە بووە.
ئامارەکان لەیەکەم ڕۆژی ڤیستیڤاڵەکە ئەوەیان ئاشکراکرد ٣٥٫٢٠٠ سیو پێنج هەزار دووسەد گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان کردووە لە ڕێگای دەروازە سنوریەکانی زامیقی و دەرشیش لە
ئێران و ٣٥٫٠٠٠ سیو پێنج هەزار کەس سەردانی سەنتەری
هەڵەبجەیان کردووە. تێکڕای سەردانکترانیش٧٠٫٢٠٠ حەفتا هەزار دووسەد کەسبوە گەشتیاربووە. وەک ئەوەی ئامارەکان لە ڕۆژی دووەمدا،هەمان دوو خاڵی پشکنین ۸۵،۰۰۰ گەشتیاریان تۆمارکردووە کە چوونەتە ناو پارێزگای هەڵەبجەوە.
ئەم شتانە شتی نوێ و سەرسوڕهێنەر نەبوون بۆ ئەوانەی لەو دەڤەرە دەژین، میوەی هەنار لە کوردستان چەند تایبەتمەندیەکی تێدایە کە وای لێدەکات باشتر و تایبەتربێ لە میوەکانیتر. جیا لەوەی میوەیەکی گەورەیە، دنک و تۆی گەورەشی هەیە، وە دەورە دراوە بە توێکڵ کەوا تەژی و پڕە لە ئاوی هەنار. هەنارەکانیش تامی جیاوازیان هەیە، شیرین،ترش، وە مێخۆش. سرکەی هەنار کەوا دروست دەکرێ لە باشترین جۆری شەربەتە. تامێکی بێ وێنە دەبەخشێتە سەلاد(زەڵاتە). من لە بیرمە لە ساڵی ٢٠١٥ بوتڵێک لە سرکەی هەنارم کڕی لە مەنتیقەی تەوێڵە، سەرەتا پێم وابوو سعرێکی گرانی هەیە، کەچی دوای ئەوەی تاقیم کردەوە، گەشتمە ئەو قەناعەتە کەوا نرخەکەی زۆر تەواوبووە وە من گەلێک چێژم بینی و دڵخۆشبووم بەو تامە سەرسوڕهێنەر و بێوێنەیەی کە هەیبوو.
چیڕۆک و بەسەرهاتی هەنار:
کلتورەکانی میسۆپۆتامیا(وڵاتی نێوان دوو ڕووبار) لە کۆنەوە میوەی هەناریان تێیدا گەشەی کردوە و ڕواوە.ـ مێژونوس و شوێنەوارناسی عێڕاقی تەها باقیر لە پەرتوکی “خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە” (الدراسات والبحوث-Studies and reseaches) کەوا کۆمەڵێک وتاری نوسراوی ناوبراوی تێدایە، دەڵێ نوسینە بزماریەکانی سەرتاتە قوڕینەکانی سۆمەریەکان باسییان لە هەنارکردوە وە پێشیان گوتوە (انار)
لێرەدا دەتوانین تێبینی ئەوە بکەین کە ناوی سۆمەری نزیکە لە ناوە کوردییەکانی میوەکە کە ئەمڕۆ بەکاردەهێنرێن: هەنار، ئەنار و نار. بە هەمان شێوە، وشەی سۆمەری بەستراوەتەوە بە وشەی عەرەبی بۆ هەنار “رمّان” کە پیتەکان بە نزیکەیی وەک یەکن بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز ڕێکخراون.
هەنار میوەیەکی کوردستانی تەواو نایابە. لە هەمو ڕوبەرێکی هەرێمی کوردستانی عێڕاق دەڕوێ بەتایبەت لە هەڵەبجە،هەورەمان، وە شارەزوریش. کوردەکان حەزێکی لە ڕادەبەدریان هەیە بۆ ئەم میوەیە، لەناو ماڵ و کێڵگەکان گەشەدەکات. خەڵکانی زۆر خواردنەوەی سازگار و فرێشی لێ دروست دەکەن یان دنکە وشکەکانی دەخەنە ناو دەفرەکان بۆ ئەوەی بیان ڕوێنەوە؛ خەڵکانێکیتر سرکەی هنار(دۆشاوی هەنار) لێی بەرهەمدێنن، کەوا بەکاردێت لە چێشت لێنان و سەلاد(زەڵاتە). وە هەروەها هاڕاوی توێکڵی هەنار لە مەشک و چەرم بەکاردێت..
ئەم میوەیە میوەیەیکی پیرۆزە لە هەردووک ئاینی ئیسلام و یارسانی. کاتێ من مناڵبووم، وەها ڕاهاتبووم کە نەهێڵم تەنها دنکێکیشی لێ بەفیڕۆ بچێتن کاتێک هەنارێکم دەخوارد، ئەمەش لەبەر ئەوەی بەتەمەنەکانمان لەسەر بەهاداری و بایەخی میوەکە تێیان گەیاندبووین.
((هیچ دارهەنارێک لەسەر زەووی نیە بەبێ دنکێکی(تۆیەکی) هەمان دار هەنار لە بەهەشتد)) بە حەدیسە دەدرێتە پاڵ پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد سەلامی خوای لەسەر بێت.
وشەی”هەنار”سێجار لە قورئاندا ئاماژەی پێکراوە لە سوڕەتی ڕەحمان، لە وسفی بەهەشتدا ئەڵێ((میوە و خورما و هەنار لەوێ هەن))بیرۆکەکە لەوە ئاخێزگە دەگرێ-لە هەموو هەنارێکی سەر زەوی دەنکێک لە هەر تاکێکیان لە بەهەشتدا هەن.
لە یارسانیشدا، داستانێک هەیە دەربارەی دادە سارای پاکیزە کچی پیر میکائیل. بەپێی چیڕۆکی داستانەکە ڕۆژێک له ڕۆژان دادە سارا شوێنی کۆبونەوەی ئاینی پاکدەکاتەوە، خەڵکانی شوێنەکە لە کاتی کۆبونەوەکە هاناریان خواردوە، ئەویش دەنکێکی کەوتوی هەنارەکان لەسەر عەرد دەدۆزێتەوە. ئینجا هەڵی دەگرێ و دەیخوات ئەمەش لەبەر ئەوەی پێی وابووە کەوا ئەم دەنکە هەنارە پیرۆزە و ناکرێ لەسار عەرد جێبهێڵدرێ.
دوای ماوەیەک، سارا دوگیاندەبێ منداڵی دەبێ ناوی لێدەنێن باوە یادگر. لەو کاتەدا خەڵک گومانیان لە پاکیزەی و داوێن پاکی ئەو کردوە. بۆیە لەو کاتەدا سوڵتان سەهاک داوای لێککردوە تاکو منداڵەکەی بۆ ماوەی سێ ڕۆش بخاتە ناو کورەی ئاگر ئەمەش بۆ ئەوەی پاکیزەی سارا تاقی بکاتەوە. دوای ئەوەی سێ ڕۆژ تێپەڕین، ئەوان کورەی ئاگرەکەیان کردوە، بینیان منداڵەکە زیندوەوە و نەسوتاوە.
لە تابلۆ و پەیکەرە دێرینەکانی خۆرئاوای ئاسیا،کە نشیگەی ڕەسەنی هەنارە، وێنەی پاشا و پیاوە ئاینیەکان دەبینین کەوا یان گوڵی هەناریان هەڵگرتوە،یا میوەکە یانیش تەنانەت لقی هەنارێک کەوا لە کۆتیەکانی لقەکە هەناری پێوەیە. هەنێک کەس باوەڕیان وایە تاجی پاشاکان هیچنین جگە ڵە لاسایکردنەوەیەکی هەنارەکان، لەگەڵ دوو سێگۆشەی زیادە کەوا ئاماژە بەسەرەوە دەدەن.
گریکەکان لە سەدەی هەشتی پێش زاینەوە لەسەر هەنار شتیان زانیەوە، وە لە ئۆدیسای هۆمیرۆس شاکاری کۆنی گریک ئاماژەی پێکراوە. داس گرانتافێل بەچ، بێرنارد بڕونێر لە کتێبەکەیان دەڵێن هەنار پەیوەستە بە ژنە خواوەندی گریک ئەفڕۆدێت. ئەفسانەکان دەڵێن ئەوە بەخشراوەتە ئەفڕۆدێت ، ژنەخواوەندی جوانی و عیشق.ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەوەیە کەوا براوەی پێش بڕکێیە بووە لە نێوان خۆی، هێرا، وە ئەسینا کەوا خوداوانندی سوارچاکەکانی گریک پاریس ڕێکی خستبوو. وە گوایە دواتر ئەفڕۆدێت ئەم دار هەنارەی لە سیپروس چاندوە. زۆر ئەفسانەی گریکی باسی هەناریان کردوە ، هەروەک ئەفسانەی پێرسفەنی، کچەکەی زیۆس و دیمێتیر ، گەرچی لێرەدا بواری ئەوە نیە بەباشی باسیان بکەم.
لێکۆڵینەوەکان دەری ئەخەن داری هەنار لەلایەن عەرەبە موسلمانەکانەوە لە سەدەی هەشتی زاینی گەیشتوەتەو ئیسپانیا. غەڕناتە نانراوە لەبرئەوەی دار هەناری زۆری لێ ڕوێندراوە. لە سەدەکانی ناوەڕاست هەنار هێمای پاکیزەی و بێگەردی بوە لای مەسیحیەکان. لە تابلۆی بۆتیسیلی ١٤٩٧ مەریەمی هەنار(Madonna of the Pomegranate)، مەسیحی ساوا لەسەر کۆشی دایکی دانیشتوه، هەنارێکی پێگەیشتوی هەڵگرتوە.
ڕەمزی کوردستان:
ساڵێک لەمەوپێش، هەنار بابەتی پەیواندیە تەلەفۆنیەکانبوو لە نێوان سەرۆک حوکمەتی هەرێم مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیماڕاتی یەک گرتووی عەرەبی شێخ مەحەمەد بن زاید آ النهیان، گفتوگۆیان کرد بۆ ئەوەی پەیوندیە دوو لایەنەکانیان بەرەو پێشببەن، بەتایبەتیش لە هەردووک لایەنی بازرگانی و وەبەرهێنان.
وەهەروەها سەرۆکی حوکمەت مەسرور بارزانی سوپاسی آل نهیانی کرد بۆ ئەو پشگیری،هەماهەنگی، و هاوئاهەنگیە بەهێزەی کەوا ئیماڕات بە ڕەسمی نیشانیدا لە پاڵپشتیکردن بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان، بەتایبەتیش هەنار، بۆ ئیماڕات و دەوڵەتەکانیتری کەنداو. مەسرور بارزانی لە هەمان پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا جەختی لەوە کردوە حوکمەتی هەرێم دەتوانێ ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێ لە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و هاریکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتەکانیتری ناوچەکە. وە هەروەها ئەوەشی دەرخست کە هەناردەکردنی هەنار هەنگاوی یەکەمە (پازێکە) بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانیتر، وەک سێو،ترێ، و هەنگوین.
بەڵێ، هەناری کوردستان دەتوانێ ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێ لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکان لەنێوان خەڵکی ناوچەکە و دەکرێ وەک زەیتون، ڕمز و هێمای ئاشتی و خۆشەویستیبێت. ئەم میوەیە دەبێتە بەرهەمێک کەوا ڕۆڵی کوردستان لە بازاڕە جیهایەکان دەردەخات وە لەسەر مێزی چێشخانەکان و خوردنگەکانی هەموو جیهان دەبینرێ. بە تۆن ئەم بەرهەمانە نێردروان بۆ شانشینی یەکگرتوو(UK) و فڕەنسا، و قەبارەی هەنار کەوا هەناردەدەکرێن لە کوردستان گەیشتوەتە سەد تۆن. بە ئامانجی ئەوەی ١٫٠٠٠ تۆن تاکو کۆتی ساڵ بنێردێ، وەک حوکمەتی هەرێم بە فەرمی ئاماژەی پێدا لە پلاتفۆڕمی ئەکاونتی X کەوا پێشتر بە تویتەر ناسراوبوو.
حوکمەتی هەرێمی کوردستان جێگای دەستخۆشی و سوپاس گوزاریە کەوا ئەم پڕۆژەیەی خستەگەر پەیوەست بە میوە، دروستکردنی پشگیری بۆ پڕۆژەی جوتیاریان وە هەروەها هاندانی وەبەرهێنەران بۆ کردنەوەی کارگەکان بۆ بەرهەمهێانی سرکەی هەنار(دۆشاوی هەنار) هەناردەکردنیان بۆ بازاڕەکانی جیهان
جان دۆست: نوسەر و شاعیر و وەرگێڕێکی پڕ بەرهەمە. چەندین ڕۆمانی بڵاوکردونەتەوە وە چەندین شاکاری ئەدەبی کوردیشی وەرگێڕاینە بۆ سەر زمانی عەرەبی.
