زاری كرمانجی :
لەبارەی خەرجكردنی دەرماڵەی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگەكان، بەرپرسێكی دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا، زانیاری نوێ دەخاتەروو.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو بەرپرسە بێت، هەندێك زانكۆ دەرماڵەی مانگی شەشیان بۆ خەرج دەكرێت و نووسراویش كراوە بۆ ئەوەی ئەمساڵی خوێندنیش دەرماڵە بدرێت.
د. توانا نەجەف، بەرێوبەری گشتیی كارگێری و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەداوە، كە نووسراویان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بۆ خەرجكردنی پارەی دەرماڵەی خوێندن، دەشڵێت: “ئێمە چاوەڕوانی فەرمان و تەرخانكردنی بوددجەین، هەركات وەڵاممان درایەوە، دەست بە دابەشكردنی دەكەین”.
دووپاتیشیكردوە، لە هەندێك زانكۆ دەرماڵەی مانگی شەش، كە دوایین دەرماڵەی ساڵی خوێندنی 2021- 2022ـە دەدرێت، زۆربەی زانكۆكانیش دەرماڵەكەیان وەرگرتووە.
پێشووتر بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا مانگانە 40 هەزار دینار بە قوتابییانی ناوشار و 60 هەزاریش بە قوتابییانی دەرەوەی شار بدات.