مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ساڵی ڕابردوو كچێك لەلایەن دوو تیكتۆكچیەوە لە شوقەكانی ئیسكان فرێدرایە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو، ئەمڕۆ تەرمی ئەو كچە بە كوژراوی لەبەردەم ماڵەكەیدا دۆزرایەوە.
گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیاند: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 17ی نیسان، لە ناحیەی دارەتوو لە نزیك ماڵی خۆیان دوو كەس (بەپێی زانیارییەكان باوك و یەكێك لە براكانی) تەقەیان لێی كردووە و كوژراوە.
دەشڵێت “كچە كوژراوەكە، هەر ئەو كچەیە ساڵی ڕابردوو لە شوقەكانی ئیسكان فڕێدرایە خوارەوە،”
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، كچەكە لەلایەن باوكییەوە كوژراوە و بڕیارە ماوەیەكی تر دایكی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هۆكاری كوشتنی كچەكەی ئاشكرا بكات.