موڕشید برادۆستی – سیدەكان:
لە ناحیەی سیدەكانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران, خزمەت گوزاری سەرەتایی دەگەێندرێتە گەڕەكێك و ئاسانكاری بۆ دانیشتووانان دروست دەكرێت .
عەبدولقادر ئەكڕەم سەرۆكی شارەوانی سیدەكان, بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زۆری بە قیڕتاوكردن و نۆژەن كردنەوەی ڕێگەی سەرەكییەكان داوە لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان، ئاستەنگەكانی هاتووچۆ بەشێوەیەكی باش چارەسەر كراون .
زیاتر گووتی:” ئەمڕۆ وەك سەرۆكایەتی شارەوانی سیدەكان, لەسەر بڕیار و راسپاردەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان, بە گوژمەی 145 ملیۆن دینار دەستكرا بە قیرتاوكردنی گەڕەكی فەرمانبەران .
شایەنی باسە, لە ماوەی رابردوو لەسەر بوددجەی داهاتی گشتی شارەوانییەكان و بوددجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر چەند پڕۆژەیەك لە سەنتەری سیدەكان جێبەجێ كران .