پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانەی دانانی بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕاگەیاند:” پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان لە ژێر ڕۆشنای و چاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامییان دەبێت.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆی سۆران، ئاماژەی بەوەشكرد:” لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست دەكەین بە جێ بەجێكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكان لە سنووری ئیدارە سەربەخۆی سۆران، كە پڕۆژەكان بچوك و مام ناوەند و ستراتیژین، ماوەی كەمتر لە یەك مانگدا دەست دەكەین بە پڕۆژەكان لە سنوورەكە.”