زارى کرمانجى-سۆران:
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، باڵوێزخانەی دانیمارك لە 2020 بە فەرمی لە بەغدا كرایەوە، ئەوەش بۆ پاڵپشتیكردنی سەركردایەتیی دانیمارك بۆ ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی “ناتۆ”، دوای كۆتاهاتنی ماوەی سەركردایەتیی دانیماركیش بۆ ئەو هێزانە لە 2022، تا ئیستە دانیمارك بە هێزێكی سەربازی لەو ئەركە بەردەوامە.
روونی كردەوە، تا سەرەتای 2024 ژمارەیەكی زۆری هێزی سەربازیی دانیمارك لە عێراق بوون، ئێستە ژمارەكە كەمترن، بەڵام دوای كشانەوەی تەواوی هێزە سەربازییەكانی دانیمارك لە عێراق، ئەركی سەرەكیی باڵوێزخانەی دانیمارك لە عێراق تەواو دەبێت و كۆتایی دێت، بۆیە حكوومەتی دانیمارك بڕیاری داخستنی باڵوێزخانەكەی لە بەغدا لە 31ی ئایاری ئەمساڵ داوە.