زاری كرمانجی – سۆران :
گەنجێكی تەمەن 14 ساڵانی دانیشتووی قەزای ناوەندی سۆران، بەبێ ئەوەی هیچ نەخۆشیەكی هەبێت دەكەوێتە خوارەوە و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات، زاری كرمانجی وردەكاری بڵاو دەكاتەوە .
سەلیم دۆسكی كەس و كاری ئەو گەنجە، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” دوێنێ سێشەممە، موبین شەوكەت محەمەد ئەمین” لە دایكبووی 2010، قوتابی پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی، دوای گەڕانەوەی لە قوتابخانەوە و خواردنی نانی ئێوارە، لەگەڵ ئامۆزایەكی دەچێتە دەرەوە و لە نزیك بازاڕی سۆران دەكەوێتە خوارەوە و گیان لە دەست دەدات.
كەس و كاری ئەو گەنجە، ئاشكراشی دەكات، موبین هیچ نەخۆشیەكی نەبوو، بەڵام بەر لە پێنج رۆژیش تووشی لەهۆشخۆچوون ببوو، بەڵام دواتر تەندروستی باشبوو و جێگیر ببوو، بەداخەوە شەوی رابردوو ماڵئاوایی لێكردین و كۆچی دوای كرد .
سەلیم دۆسكی، گووتیشی:” بەپێی راپۆرتی پزیشكان، دەركەوتووە ” موبین شەوكەت”ـی تەمەن 14 ساڵان بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستداوە .