مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەمەریكا پیرۆزبایی لە خانمێكی كورد دەكات وەك یەكەمین ئافرەت لە عێراق كە پلەی كاپتنی بەدەستهێناوە.
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بە هەر دوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی پیرۆزبایی لە كچە كوردێكی دانیشتووی شاری دهۆك دەكات، وەك یەكەمین خانم لە كوردستان و عێراق پلەی كاپتنی بەدەستهێناوە.
لە پیرۆزبایی نامەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر هاتووە “پیرۆزبایی لە (ڕێژین محەممەد دۆسكی)ی خەڵكی دهۆك دەكەین، كە بووە یەكەم خانم لە عێراقدا پلەی كاپتنی فڕۆكە بەدەست بهێنێت و بە هێڵی ئاسمانی عێراقی یەكەم گەشتی لە بەغدا بۆ دوبەی ئەنجامدا.”
كونسوڵخانەی ناوبراو ئەوەشی نووسیوە “پێشوازی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەكەین كە دەبنە هۆی توانا پێدانی ژنان لە هەرێمی كوردستان و عێراق.”