زاری كرمانجی-سۆران
ئه‌مڕۆ ١٦ی نیسان، له یادی به‌ئازاری (٣٧) ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵی خۆشناوه‌تیدا، دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و سڵاو بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیان و ته‌واوی قوربانی و به‌ركه‌وتووانی ئه‌و تاوانه‌ی ڕژێمی پێشووی عێراق ده‌نێرین و به ڕێزه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
كیمیابارانكردنی ئه‌و ناوچه‌یه كه هه‌میشه مه‌كۆی شۆڕش و تێكۆشان بووه دژی سته‌م و دكتاتۆری و له‌پێناو ئازادیی گه‌لی كوردستاندا قوربانیی زۆری داوه، سه‌ره‌تا و ده‌سپێكی تاوانی كیمیابارانكردنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان بوو كه بووه لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌شی مێژووی ئه‌نجامده‌رانی و نیشانه‌ی ستهملێكراویی گه‌لی كوردستان.
خه‌ڵكی جوامێر و نیشتمانپه‌روه‌ری بالیسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵی خۆشناوه‌تی وه‌ك هه‌موو گه‌لی كوردستان، نه‌ك هه‌ر به كیمیاباران و ژاراویكردنی خاك و ئاو و ئاسمانه‌كه‌ی كۆڵیان نه‌دا، به‌ڵكوو خۆڕاگرانه تێهه‌ڵچوونه‌وه و درێژه‌یان به تیكۆشان دژ به سته‌م و دكتاتۆری دا، بۆیه شایسته‌ی باشترین خزمه‌ت و گرنگیپێدانی زیاترن.
سڵاو بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه دڵسۆزه‌ی له كاتی كیمیاباراندا یارمه‌تیی قوربانییانیان دا و گیانی خۆیان خسته مه‌ترسی، بۆ ئه‌وه‌ی بریندار و به‌ركه‌وتووان تیمار بكه‌ن. گیانی پیرۆزی شه‌هیدان شاد و یادیان هه‌میشه به خێر.