بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، كە ئەندامی وەڤیدی حكومەتی عێراقیە بۆ ئەمریكا رایگەیاند ” جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا كردەوە”.
سەفین دزەیی روونیكردەوە ” سوودانی لەگەڵ ئەوەیە نەوتی هەرێمی کوردستان دووبارە هەناردە بکرێتەوە، هەروەها رژدیشە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا”.
“بایدن جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە دیالۆگ کردەوە. هاوکات دەڵێ سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ئەمەریکا گرنگە”. سەفین دزەیی وای گووت.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا ” سوودانی لەگەڵ ئەوەیە نەوتی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات هەناردە بکرێتەوە، بەڵام وەک خۆی باسی کرد، دوو گرفتیان لەبەردەمە پێویستە سەرەتا چارەسەری بکەن”.
سەفین دزەیی، لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش روونیكردەوە ” سوودانی جددییە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا”.