بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە فەلەكییەكان، ڕۆژی ١٥ی حوزەیران دەبێتە ڕۆژی عەرەفە و ڕۆژی یەك شەممە ١٦ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.
پەیمانگای فەلەكناسی و جیۆفیزیای نیشتمانیی میسر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی حساباتە فەلەكییەكان، هیلالی مانگی زیلحجە كاتژمێر ٢:٣٩ خولەكی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی حوزەیران بەكاتی قاهیرەی پایتەختی میسر لەدایك دەبێت و ئەو ڕۆژەش ڕۆژی بینینی مانگ دەبێت، بەوپێیەش ڕۆژی ٧ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحجەی كۆچی.
ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی شەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ كە هاوكات دەبێت لەگەڵ وەرزی حەج، ڕۆژی عەرەفە و وەستانی حاجییانە لە كێوی عەرەفە و ڕۆژی دواتر یەك شەممە١٦ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.
جەختیشی كردۆتەوە، دوا بریار بۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان، عەرەبستانی سعودیە دەیدات، چونكە وەرزی حەج و مەراسیمەكانی حەج پەیوەندیی بەو وڵاتەوە هەیە.