زاری كرمانجی-سۆران:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی لەبارەی سەردانەکەی سوودانی بۆ واشنتۆن بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه و هاتووه، بە گەشبینییەوە لە سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ئه‌مریكا ده‌ڕوانین.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێ، ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی لەو سەردانە سه‌رۆك وه‌زیران سوودانی دەکەین، دڵنیان سه‌ردانییه‌كه بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان لەوێ لەبەرچاو دەگیرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هیوا دەخوازین کۆبوونەوەکان باش و سەرکەوتوو بن و ببێته هۆكارێك بۆ گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەردوولا.