زارى کرمانجى-سۆران:
بەگوێری رۆژنامەی وڵستریت جۆرناڵ، بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاندووە، ”واشنتن بەشداریی هیچ هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران ناکات”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی ئەمریکا داوایان لە دەسەڵاتدارانی وڵاتە عەرەبییەکان کردووە زانیاریی هەواڵگیریان پێبدات لە کاتی هەوڵدانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و بەکارهێنانی ئاسمانی ئەو وڵاتانە بۆ هێرشەکە.